بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستیپێکردەوە.
یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2014 ەوە حکومەت “درۆمان” لەگەڵ دەکات، داوای پێدانی مووچە و بەرزکردنەوەی پلەکانمان دەکەین.
هاوکات مامۆستایەکی دیکەش ئاشکرایکرد، تا ئەو کاتەی حکومەت بەدەنگ داواکارییەکانیانەوە دێت، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان.