ژیانی زیندانییەكی بادینان لە مەترسیدایە و دووانیش ماندەگرن

چاكسازیی گەورانی ھەولێر رێگری لە زیندانییەكی بادینان دەكات كە چارەسەری پزیشكی بەكاربهێنێت و بەو هۆیەشەوە دوو زیندانی دیكە مانگرتنیان راگەیاند.

ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانییانی بادینان راگەیاند، “بەهۆی بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی یەكێك لە زیندانییانی بادینان بەناوی هاریوان عیسا خرایە زیندانی تاكە كەسی و دوو زیندانی دیكەش بەناوەكانی ئەیاز كەرەم و هاریوان عیسا مانگرتنیان لە دژی ئەو ستەمەی بەرامبەریان دەكرێت راگەیاند”.

بەپێی زانیارییەكان هاریوان عیسا نەخۆشیی درێژخایانی لەگەڵدایە و بەردەوام پێویستی بە چارەسەری پزیشكی وەك حەپ و دەرزی هەیە، بەڵام ئیدارەی چاكسازیی گەورانی هەولێر رێگرن و ناهێڵن چارەسەرەكانی بەكاربهێنێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە بە بڕیارێكی نا یاسایی و پیلان بۆداڕێژراو گشت زیندانییانی بادینان لە یەكترجیاكرانەوە.

ئەیهان سەعید كە قسەی بۆ ماڵپەری فەرمیی یەكێتی كردووە و وتیشی، “ئەم سزاو شەڕە دەروونییەی بەرامبەر زیندانییانی بادینان دەكرێت نییەتی زۆر مەترسیداری لە پشتە و دوورە لە هەموو پرەنسیپێكی مافی مرۆڤ و یاسا، تا رادەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایۆلۆجی) ھەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share