ژنێکی تەمەن 70 ساڵان دووانەیەکی بوو

ژنێکی تەمەن 70 ساڵانی ئۆگەندی دوای وەرگرتنی چارەسەری نەزۆکی بەیەک سک دوو منداڵی بوو.

وتەبێژی نەخۆشخانەی ئارسەر ماتسیکۆ لە ئۆگەندا رایگەیاند، ژنەکە ناوی سافینا ناموکوایا_یە منداڵێکی کچ و منداڵێكی کوڕی بە نەشتەرگەری لە هەفتەی 31 دا بووە، هەرچەندە منداڵەکان لەژێر چاودێریدان بەڵام تەندروستیان جێگیرە.

پێشتر و لە ساڵی 2020 ژنەکە منداڵێکی دیکەی بووە، ئەمجارەش لە رێگەی وەرگرتنی هێلکەی خۆبەخشێک و تۆوی هاوسەرەکەی خۆی توانیویەتی دووگیان ببێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی هاوسەرەکەی، ژنەکە رایگەیاندووە، پیاوان حەزیان لێنییە هاوسەرەکانیان منداڵی دووانەیان ببێت، لەو رۆژەوەی لە نەخۆشخانەم نەهاتووە بۆ سەردانم.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 11 دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share