نرخی یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە دهۆک 22 هەزار دینارە

نرخی یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە دهۆک بۆ مانگی حوزەیران 22 هەزار دینارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، “نرخی ئەمپێرێكی كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە دهۆك بۆ مانگی حوزەیران 22 هەزار دینارە”، بەوەش دوو هێندەی نرخەكەیەتی لە مانگی ڕابردوودا لە هەمان پارێزگا و دەكاتە چوار هێندەی نرخەكەی لە سلێمانی.

مانگی ئایاری ڕابردوو، نرخی یەک ئەمپێری كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە دهۆك 11 هەزار دیناربوو. لە سلێمانی لەنێوان چوار هەزار و 500 دینار بۆ شەش هەزار و 500 دیناردا بوو، بەڵام هێشتا نرخی ئەم مانگەی كارەبای موەلیدە لە زۆربەی شارەكان بە فەرمی دیارینەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بەوحكومەت  ئاراستەیەیە فشار لە بكەین تا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە…
Total
0
Share