شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە تاران

بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

نوسینگەی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی شورای ئێرانە و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

بڕیارە شاندەکەی عێراق لە ئێران چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدەن و چاویان بە ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە بکەوێت و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەموو شتێك بە خێرایی دەگۆڕدرێت و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share