لە بەغداوە چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە دوو وەفدی بەغداد لە هەولێر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلادەكەنەوە و گفتوگۆی چڕ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.

هاوكات سەرچاوەكەی كە قسەی بۆ میدیاكانی عێراق كردووە ئاشكرایكردووە، وەفدی یەكەم تەكنیكییە پێكهاتووە لە نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گفتوگۆكانیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەرێنییە، بڕیارە سبەی ئەو وەفدە دانوستان لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكانیش بكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر ئەمشەو وەفدێكی حكومەتی عێراق دەگاتە هەرێم كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببنەوە بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون. بەڕێوبەرایەتی…
Total
0
Share