وەزارەتی نەوتی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە راگەیاند

 وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، “سوورین لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانەوە”.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حكومەت سوورە لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركیا و هەموو هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیەن كە كێشە یاسایی و هونەریی و داراییەكان چارەسەربكەین.

پەیوەست بە بابەتی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم، عاسم جیهاد وتیشی، “ئەو گرێبەستە نەوتییانەی پێشتر ئەنجامدراون لەگەڵ گرێبەستەكانی حكومەت و وەزارەتی نەوتی عێراقدا جیاوازن و كار دەكرێت بە شێوازێك كە لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی نەوتی عێراقدا بگونجێت و هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

سەفین دزەیی: بەریتانیا هەوڵیداوە نێوەندگیریی هەولێر و بەغداد بكات

بابەتی دواتر

نەتەنیاهو: هێرشەكانمان بۆ سەر حەماس و كەرتی غەززە فراوانتردەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share