وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەكیی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سامان به‌رزنجى، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دوای سێ مانگ لە شەپۆل و هەڵکشانی سێیەمی کۆرۆنا ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار کەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆمارکراوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بە ڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابییانی سەرووی 12 ساڵی ڤاکسینکردووە کە جێگای دەستخۆشی”یە.

وتیشی، “بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەكیی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

وه‌زیری ته‌ندروستى له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “هیوادارین ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسیننەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکارییەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکو تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن نەبن”.

بابەتی پێشتر

خێرخوازان تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئەوروپاوە دەنێرنەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) وێستهام چێڵسی ڕاگرت و چانسی لوتکەی بەخشییە مان سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
12
Share