گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان برینداربوونی سێ کەسی لە رووداوێکی هاتوچۆدا راگەیاند کە دووانیان ماتۆڕسوار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم لە بەرامبەر یاریگای شێروانە سێ کەس بریندار بوون، دووان لە بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون، بریندارەکەی دیکەش نزیک لە رووداوەکە بووە، دوای ئەوەی ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە لە هاوڵاتییەکەی داوە.

ئاشکراشیکرد، لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵانی (2001- 2003)ن، هاوڵاتییەکەش لەدایکبووی ساڵی (1976)ە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، هەرسێ بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مەرجەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152…
Total
0
Share