دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی داواكراوێكی لە یاسا هەڵاتوو رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی داواكراوێكی لە یاسا هەڵاتوو رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی ئاسایش بۆ جێبەجێكردنی یاسا و دەستگیركردنی داواكراوان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە ئەمڕۆ تۆمەتباری لە یاسا هەڵاتوو (مەریوان كەریم تۆفیق) لە قەزای بازیان دەستگیركرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیركردنی ئەم داواكراوە لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە كاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێك لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە ناحیەی شۆڕش تەقەیەكی زۆریان كرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتییانی سنوورەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباران بەپێی ماددەی 15 چەك فەرمانی گرتنیان بۆ دەركرا و دوای گەیشتنی هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆی كوردستان بە شوێنی رووداوەكە، تۆمەتباران بە چەك رووبەڕووی هێزەكان بوونەوە و تۆمەتبار (مەریوان كەریم تۆفیق ) هەڵات و دوای ماوەیەك لەخۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیركرا و ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیكەی بەردەستە، رابردووی تاوان و تەقەكردن و رفاندنی هەیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئكید لەوەدەكاتەوە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێكردنی یاسا بەردەوامن.

 

 

بابەتی پێشتر

116 وڵاتی جیهان پەیماننامەیەکیان واژووکرد

بابەتی دواتر

كاندیدێكی دیكەی پارتی لە كەركوك پەیوەندی بە یەكێتییەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share