دەستكرا بە پێدانی لۆگۆیەكی نوێ بە تاكسییەكان

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، جگە لەو لۆگۆیەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە بۆ تاكسییەكان دانراوە دەستكرا بە پێدانی لۆگۆیەكی دیكە كە بێبەرامبەر دەدرێتە شۆفێرانی تاكسی.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەت ماوەی یەك مانگی بۆ تاكسییەكان داناوە كە تاكسی ناوشار رەنگی شینە و دەرەوەی شار رەنگی لۆگۆكەیان قاوەییە و دەبێت سەرجەم شۆفێران ئەو لۆگۆیە وەربگرن.

وتیشی، “ئێمە لە سەندیكا لۆگۆیەكی دیكەمان ئامادەكردووە بۆ شۆفێران كە لەسەری نووسراو تاكسیی ناوشار و رەنگی سەوزە و بۆ دەرەوەی شار نووسراوە “دەرەوەی شار” و رەنگی سوورە و بێبەرامبەر دەدرێتە شۆفێران و بۆ ئەوەیە كە كارمەندانی هاتوچۆ بەهۆی ئەو لۆگۆیەوە كە دەدرێت لە جامی پێشەوی ئۆتۆمبێلی تاكسی دەزانێت تاكسی دەرەوەی شارە یاخود ناوشارە”.

بابەتی پێشتر

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن

بابەتی دواتر

دوو فرۆشگا داخران كە جگەرەی ئەلیكترۆنییان بەمێردمنداڵ فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share