كاندیدێكی دیكەی پارتی لە كەركوك پەیوەندی بە یەكێتییەوە كرد

د. سامان محەمەد شەریف كاندیدی ژمارە 21ی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتییەوە كرد و بڕیاریدا لە ریزەكانی یەكێتیدا خزمەتبكات.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركوك ئامادەیبوو و رایگەیاند، د. سامان محەمەد شەریف كاندیدی ژمارە 21 ی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاریدا لە ریزەكانی یەكێتی خزمەتبكات و ئەو بڕیارەش سەلمێنەری ئەوەیە كە تەنها یەكێتی لە كەركوك دەتوانێت خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكات بەبێ جیاوازی.

هاوكات د. سامان محەمەد شەریف رایگەیاند، “بە خۆشحاڵییەوە و بە ئیرادەی خۆم ئەمڕۆ بڕیارمدا لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خزمەتبكەم و وتیشی، تەنها یەكێتییە دەتوانێت خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
Total
0
Share