ئومێد خۆشناو: شێڵتەری سەگی بێلانەی هەولێر باشترینە لە هەموو عێراقدا

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو لە سەردانێکیدا بۆ شێڵتەری سەگی بێلانەی هەولێر رایگەیاند، شێڵتەرەکە باشترینە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێک بوو لە هەولێر و هەرێمی کوردستان کێشەی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەگی بێلانە هەبوو، ساڵی پار بڕیارماندا شێڵتەرێکیان بۆ دروستبکەین، ماوەی دوو مانگیشە دەست بە گواستنەوەی سەگ کراوە بۆی، بەڵام بەردەوام دەبینین کە رەخنە لەو پەناگەیە دەگرن، ئێمە دەپرسین لە کوێ پانەگەی وا باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە؟

وتیشی، ئاژەڵەکان شوێنی ئاو و خواردن و پارێزگاری لە گەرما وسەرمایان هەیە، لە ئێستادا سێ هەزار سەگ لێرە پارێزراون، لەدوای ئەوەش ژمارەی سەگ لەناو شار کەمبوونەتەوە و رۆژانەش 80 سەگ دەهێنرێنە شێڵتەرەکە.

ئاشکراشیکرد، میدیاکان ناتوانن بێ وەرگرتنی رەزامەندی لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بێن لێرە وێنەبگرن، بەڵکو دوای وەرگرتنی رەزامەندی و بەو میکانیزمەی بۆیان دیاریدەکرێت دەتوانن بێن و کار لەسەر شێڵتەرەکە بکەن.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامی شەڕەکەی مەخمور راگەیەندرا

بابەتی دواتر

پێشبینیدەکرێت بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق 11 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: تائێستا هه‌زاران كه‌س مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌ نایاسایی وه‌رده‌گرن

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر و پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشینكراون به‌رده‌وامه‌ و…
Total
0
Share