ئەنجامی شەڕەکەی مەخمور راگەیەندرا

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە شەڕەکەی مەخموردا چوار تیرۆرستی داعش کوژراون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای بەدیکردنی ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لە گوندی عەلی رشتی سەر بە قەزای مەخمور لە بۆسەیەکی هێزەکانی فیرقەی 14 شەڕ و پێکدادان لە خانوویەکی کۆندا روویدا.

ئاشکراشیکرد، هێزەکان توانیان گەمارۆی تیرۆرستان بدەن و چوار کەسیان لێبکوژن، کە دووانیان پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو، هاوکات دەستیش بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیرا کە بە تیرۆرستان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.…
Total
0
Share