وەزارەتی کۆچی عێراق: ژمارەیەکی زۆر خێزانی ئاوارەی هەرێم دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەست پێ کردنی ئەو پلانەوە ژمارەیەکی زۆر خێزانی ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و هەموو پێداویستییەکیشیان بۆ ئامادەکراوە.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، “لە سەرەتای دەستپێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە، تێبینی زیادبوونی ژمارەی ئەو خێزانانەمان کردووە کە ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن بۆ زێدی خۆیان کە نزیکەی 533 خێزان و لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “343 خێزانی دیکەی ئاوارەی کەمپەکانی پارێزگای هەولێر هەن کە ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و هەموو ئامادەکارییەکیش لەو بارەکەوە کراوە”.

وتەبێژی وەزارەتی کۆچی عێراق دەشڵێت، “پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانە بۆ زیدی خۆیان بە کاروان دەبێت و یەک لەدوای یەک دەگەڕێندرێنەوە دوای ئەوەی لە رووی ئەمنیەوە ناوچەکانیان ئامادەدەکرێت، هاوکات رەزامەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش وەرگیراوە بۆ گەڕانەوەیان”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: کۆرۆنا تێکڕای تەمەنی کەمکردووەتەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: هەر کاتێک قەرزەکانیان دایەوە، کارەبای دووکانەکانی کاسۆ مۆڵ هەڵدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share