وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەكێك لەو رێكارانەی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازن كاری لەسەر بكەن دینار ببەستنەوە بە دراوی چەند وڵاتێك و مامەڵەكردن بە دراوی چەند وڵاتێكی دیكە بكرێت و ئەوەش وادەكات فشار لەسەر دۆلار كەمبكاتەوە و كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی دەبێت و دەشڵێت، “بەو رێكارە چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار بە كەمتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەبكرێت”.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناتوانرێت مامەڵەكردن بە دۆلار لە عێراق رابگیرێت، بەڵام حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازن كار لەسەر چەند رێكارێك بكەن كە كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.
ئاشكراشیكرد، یەكێك لەو رێكارانەی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازن كاری لەسەر بكەن دینار ببەستنەوە بە دراوی چەند وڵاتێك و مامەڵەكردن بە دراوی چەند وڵاتێكی دیكە بكرێت و ئەوەش وادەكات فشار لەسەر دۆلار كەمبكاتەوە و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.
بە بڕوای جەبار گۆران بەو رێكارانە چاوەڕواندەكرێت لە دوای ساڵی نوێوە بەهای 100 دۆلار بە كەمتر لە 150 هەزار دینار لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەبكرێت.