فنلەندا بە 1.7 ملیۆن دۆلار پشتیوانیی عێراق دەكات

تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی هەن

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان پێشوازیی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریی حكومەتی فنلەندا بە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ (1.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) بەمەبەستی پشتیوانیكردنی بەرنامەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق.

ڕێكخراوەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، پشتیوانییەكە گرنگە بۆ ئەو هەوڵانەی لەپێناو هێنانەدی سەقامگیری لە پێنج پارێزگا ڕزگاركراوەكەی دەست داعش لە ئارادایە.

لە ساڵی 2015ەوە بەرنامەی گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچە ئازادكراوەكان 3000 پرۆژەی پێشكەشكردووە، بەم پشتیوانییانە توانراوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بگەڕێندرێنەوە، هەروەها پشتیوانیی هۆكارەكانی ژیان، بونیادنانی توانای شارەوانییەكان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان بكرێت.

زینە عەلی، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان لە عێراق دەڵێت، توانای ڕێكخراوەكەیان لە هێنانەدی بەرزترین پێوەرەكانی كاركردن و خێرایی لە جێبەجێكردنیان بەشێوەیەكی بەرفراوان وایكردووە باشترین بژاردەبین بۆ هاوبەشەكانی پەرەپێدان.

وتیشی، “ئەمەش نەدەهاتەدی ئەگەر پشتیوانیی بەردەوام و گونجاوی هاوبەشانی نێودەوڵەتی وەك فنلەندا نەبوایە”.

زینە ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێداویستییە سەرەكییەكانی سەقامگیری زۆرن و تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی هەن، لەنێویاندا ئەوانەی گەڕاندنەوەیان لەبەردەم ئاستەنگی گەورەدایە.

بەپێی ڕێكخراوەكە تائێستا پرۆژەكانیان سوودی بە زیاتر لە شەش ملیۆن تاكی ناوچە بەئامانجگیراوەكان گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

شەوی یەڵدا لە ڕووی زانستیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێكی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و مانەوەی ئەمریكا لەوڵاتەكەیدا بڵاوكردەوە. موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا…
Total
0
Share