حكومەتی هەرێم: بەغداد زیاتر لە 117 ملیۆن لیتر بەنزینی ناردووە

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەغداد لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 117 ملیۆن لیتر بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە دوای ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان كە بە نرخی 690 دینار دراوەتە شۆفێران زیاتر لە 117 ملیۆن لیتر بەنزین نێردراوە .

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە 28ی ئابی ساڵی ڕابردووەوە تاوەكو 6 ی ئەم مانگە بڕی 117 ملیۆن و 974 هەزار و 529 لیتر بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە كە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە.

بەنزینە 690 دینارییەكە بەم شێوەیە دابەشكراوە :-

– پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: 50,404,375 لیتر

– پارێزگای هەولێر: 41,721,407 لیتر

– پارێزگای دهۆك: 25,848,747 لیتر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌: چیای گۆیژە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە

سه‌رپه‌رشتیاری دارستانی چیای گۆیژه‌ ڕایدەگەیەنێت، چیاکە لەبەردەم مەترسیی ئاگرکەوتنەوەدایە و پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ بێن. ڕه‌ئوف بایزئاغا، سه‌رپه‌رشتیاری…
Total
0
Share