راوێژكارێكی سودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوام نابێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوام نابێت و ئامانجی حكومەت بەهێزبوونی بەهای دینارە.

فادی شەمەریی راوێژكاری سیاسیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوام نابێت و لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەهای دینار بەهێز دەبێت و هەروەها بازاڕی رەشی دراوەكانیش دادەڕمێت.

جەختیشیكردەوە كە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق كار بۆ بەهێزكردنی بەهای دینار دەكەن و لە ماوەیەكی دیاریكراودا دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

د. كامەران قەرەداغی: پەتای وەرزیی لەكاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share