شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

لەسبەینێوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشك لە بەردەم مزگەوتی دارسلام بە ئاڕاستەی مزگەوتی شەفیق بەگ، بەمەبەستی قیترتاوکردن بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە 30ی تشرینی دووەم، کاتژمێر (8:15) خولەکی سەر لە بەیانی، بە مەبەستی کارکردن و قیرتاوکردن، شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشك لە بەردەم (مزگەوتی دارسلام) بە ئاڕاستەی (مزگەوتی شەفیق بەگ) بۆ ماوەی سێ رۆژ بەربەست دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، داوا لە هاوڵاتییان و کاسبکاران و نیشتەجێبوانی ئەو گەڕەکانەی نزیکی شەقامەکە دەکەین، هاوکاریی و هەماهەنگیمان بکەن، تاوەکو کاری قیرتاوکردنەکە کۆتایی پێدێت ئاو نەڕێژنە سەر شەقامەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم داوە. عەلی رەئوف نوێنەری…
Total
0
Share