د. كامەران قەرەداغی: پەتای وەرزیی لەكاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە

د. كامەران قەرەداغی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەوا لە چاوپێكەوتنێكی میدیادا رایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، پەتای وەرزی لە كاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ساڵی 2020وە پەتای وەرزیی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و لەكاتی ئێستادا لەگەڵ پەتای وەرزیی پەتای كۆرۆنا ڤایرۆسیش هەیە، كۆرۆنا بە چوار شەپۆلدا تێپەڕیووە و ئێستا لە شەپۆلی چوارەمدایە و ئێستا هەر لە شەپۆلی چوارەمدا ماوەتەوە كە پێی دەوترێت ئۆمیكرۆن و بەپێی شوێن و وڵات نیشانە و شێوەی ڤایرۆسەكە دەگۆڕێت.

راشیگەیاند، هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا نیشانەكانیان هاوبەشن، كە بریتین لە كۆكە، ئاو بە لوتدا هاتنەخوارەوە، سەرئێشە و گیان ئێشە، تا، بەڵام نوێترین ئەو گۆڕانكارییەكی بەسەر ئۆمیكرۆنی نوێدا هاتووە بریتییە لە چاو ئێشە و نەمانی بۆن و تام و خێرایی بڵاوبوونەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەکێتی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری چین دووپات دەکاتەوە

بابەتی دواتر

راوێژكارێكی سودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوام نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share