لە چاکسازیی ژنانی دهۆک زیندانیکراوێک گیانیلەدەستدا

لە چاکسازیی ژنانی دهۆک ژنە سزادراوێک بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانیلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چاکسازیی ژنانی دهۆک، سزادراوێکی تەمەن 43 ساڵ گیانیلەدەستدا، بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری، نەخۆشیی شێرپەنجە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بووە.

ئاشکراشیکرد، ژنە سزادراوەکە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرابوو، ماوەیەک لەمەوبەر تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووبوو، هەفتەی رابردووش چارەسەری کیمایی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share