ساڵنامەی خوێندنی 2022 – 2023 ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دەوام و تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی 2022 – 2023ی بڵاوکردەوە و وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن و هەفتەكانی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ساڵی دیاریكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە كە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوكراوەتەوە، لە 13ی ئەیلوولدا دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە 14/12/2022 دەستپێدەکەن. لە 25/12/2022ـەوە تا 1/1/2023 پشووی وەرزی یەکەم دەبێت.

وەك وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایكردووە، لە ڕێکەوتی 2/1/2023دا خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات و لە 1/4/2023 تاقیکردنەوەكانی وەرزی دووەمی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەستپێدەکەن.

دەقی ساڵنامەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 29/4/2023دا تاقیکردنەوەكانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەكانی خوولی یەکەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستپێدەکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ڕێکەوتی 23/5/2023 تا 1/6/2023 تاقیکردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی ئەنجامدەدرێن. لە 3/6/2023 تا 27/6/2023 تاقیکردنەوەكانی خوولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێن و 6/8/2023 تا 14/8/2023 تاقیکردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share