ئەم کارمەندە گرێبەستانەی هەرێم دەکرێن بە هەمیشەیی

بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، 140 کارمەند لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دامەزراندنیان بە هەمیشەیی دەیانگرێتەوە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە لە مێژە وەک کۆمسیۆن لە هەوڵی دامەزراندنی هەمیشەیی ئەو کارمەندانەمانداین کە گرێبەستی تەشغیلین و لە نێوان دوو ساڵ بۆ شەش ساڵ خزمەتیان هەیە، خۆشبەختانە دوێنێ کە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست ئەو فەرمانبەرانەی ئێمەشی گرتەوە”.

وتیشی، “3273 کارمەندی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق سوودمەند دەبن لە بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران کە 140 کارمەندیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرماین و راپەڕینن”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆن دوای بە هەمیشەییکردنیان سەرجەم ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیان هەیە کە کارمەندە هەمیشەییەکانی دیکەی کۆمسیۆن هەیانە، مووچەکانیشیان پەیوەندی بە هەرێمەوە نابێت و لە بەغدادەوە رەوانە دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

تێسلا بارگاویكەرەوەی "وایەرلێس" دروستدەكات

بابەتی دواتر

نیوزلاند 1.6 ملیار دۆلار دەدات بە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share