سبەی یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی یەكەم كاروانی حاجییان لە رێگای ئاسمانییەوە بۆ سعودیە بەڕێدەكەون.

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی دووشەممە، یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بە رێگای ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون.

ئاشكراشیكرد، 29ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم بە رێگای وشكانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێدەكەون و چاوەڕواندەكرێت كۆتا كاروانی حاجییان لە 4ی حوزەیراندا بگەنە سعودیە كە ژمارەی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە ئەمساڵدا 4685 حاجییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دوکان: تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”. رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە…
Total
0
Share