ئێران: پەیوەندیمان بەو هێرشانەوە نییە کە لە عێراق و سوریا دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا

سوپای ئەمریکا بەیەکجاری بنکەی سەربازی بگرام جێدەهێڵێت

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بەو هێرشانەوە نییە کە لە عێراق و سوریا دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێران هەرگیز پەیوەندی بە هیچ هێرش یان هەر رێوشێوێنێکەوە نەبووە کە کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و پابەندە بەو رێکەوتنانەی لەپێناو ئاسایشی ناوچەکە واژۆکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارکردنەکانی ئەمریکا بۆ ئێران بۆ بیربردنەوەی ئەو یاسا شکێنیانەیە کە لە سوریا ئەنجامیدەدەن، بۆیە داوا دەکەین واز لەو رەفتارانە و داگیرکردنی سوریا بهێنن.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکەین

بابەتی دواتر

ئاگربەست لە کەرتی غەززە درێژدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share