حکومەتی ئیسرائیل ترسی لە شەڕی ناوخۆی جووەكان و عەرەبەكانی وڵاتەكە هەیە

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماسی فەڵەستینیدا، گرژییەکی دیکە سەریهەڵداوە، کە پێکدادانی عەرەبەکان و جووەکانی ناوخۆی ئیسرائیلە.

ماوەی دوو ڕۆژە پێکدادان لەنێوان عەرەبەکان و جووەکاندا بەردەوامە، هاوکات موشەکبارانکردنی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە بەردەوامیی هەیە و سوپای ئیسرائیلیش چەندین بینا و شوێنی لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

لەسەر ئەگەری بەریەککەوتنی عەرەبەکان و جووەکانی ئیسرائیل، بینیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشدارییدا، ڕایگەیاند، “من گرنگی بەوە نادەم کێ دڵی گەرمە، دەبێت یاسا حوکم بکات، لە عەرەب و جووش قبووڵ ناکەین هێرش بکەنە سەر خەڵکی مەدەنی”.

نەتەنیاهو دەڵێت، “ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ئاگر لە پەرستگەی جووەکان بەردراوە و ئۆتۆمبێل و ماڵی خەڵکی سوتێندراوە، عەرەبەکان پەلاماری پۆلیسیان داوە و خەڵكی مەدەنی کراوەتە ئامانج لەلایەن عەرەب و جووەکانەوە، کە هیچ پاساوێک بۆ ئەمە نییە و قبوڵی ناکەین”.

لەهەمان کاتدا، رۆئفین ریڤلین، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “ئەوەی دەبینرێت شێتییە و ئێمە دووچاری مەترسیی موشەك بووینەتەوە، كە شەقام و هاوڵاتییانمان دەكاتە ئامانج، كەچی سەرقاڵی شەڕێكی ناخۆین لەنێوان خۆمان، كە هیچ مانایەكی نییە”.

عەرەبەکانی ئیسرائیل، کە هەندێکجار بە (عەرەبەکانی 48) یان (فەڵەستینییەکانی 48) ناودەبرێن، کە نیشانەیە بۆ شەڕی نێوان عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی 1948 دا، ئەم عەرەبانە لەناو خاکی ئیسرائیلدا و دەرەوەی کەرتەکانی ئێستای فەڵەستین دەژین، ژمارەیان یەک ملیۆن و 700 هەزار کەسە و لە 19 ٪ی کۆی دانیشتووانی ئیسرائیل پێکدەهێنن.

عەرەبەکانی ئیسرائیل موسڵمانن، زۆربەیان هاوسۆزییان بۆ فەڵەستینییەکان هەیە، چونکە هاوزمان و هاوئایین و هاوخوێنن، لە زۆرینەی گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئیسرائیل پێی راگەیاندین ئەم کارە پێویست بووە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی روبیۆ-دا…
زیاتر ببینە

توركیا لە ئەمریكا نیگەرانە
دوای دانانیەتی لە لیستی وڵاتانی تێوەگلاو لە بەسەربازكردنی منداڵان

توركیا نیگەرانە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خستویەتیە لیستی ئەو وڵاتانەوە، كە تێوەگلاون لە بەسەربازكردنی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە. ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە…
Total
0
Share