لە سوریا مووچە بە رێژەی 400% بەرزدەکرێتەوە

سەرۆكی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخی سوریا دراوی وڵاتەکە دەگۆڕن و مووچەش بە رێژەی 400% بەرزدەکەنەوە.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند، لە دوای ئەوەی دۆخی سوریا ئاساییبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەو دراوەی ئێستا سەقامگیریی بەخۆیەوە بینی، دراوێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەردەکەن بەشێوەیەک کە بەهایەکی بەرزی هەبێت، جگە لەوەش تاووتوێی ئەوەدەکرێت مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی 400% بەرزبکەنەوە.

وتیشی، چاککردنەوەی خانووە رووخاوەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان یەکێکن لە کارە لە پێشینەی کارەکانیان.

جەختیشیکردەوە، سەرجەم گروپە چەکدارییەکان هەڵدەوەشێننەوە، چەک تەنها بە دەستی دەوڵەتەوە دەبێت، سەربازیی زۆرەملێ نامێنێت، جگە لە هەندێک پسپۆڕی بۆ ماوەیەکی کەم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی: لێدان لە پرد ئێـ.ـرانییەکان ناچار ناکات خۆیان ڕادەستبکەن

وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، لێدان لە پردی تەواونەکراو ئێـ.ـرانییەکان ناچار ناکات خۆیان ڕادەستبکەن. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران،…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share