سەرۆكی رەوتی حیكمە پاڵپشتیی خۆی بۆ مامۆستایان لە سلێمانی نیشاندەدات و داواش لە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند دەكات كێشەی مووچە چارەسەربكەن.
عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی شەوی سێشەممە لە پەیامێكدا لە تۆڕی (X) پشتیوانیی خۆی بۆ مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند و وتی، “لە نزیکەوە چاودێریی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی دەکەین”.
داواشی لە حکومەتی ھەرێم دەکەم كرد داراییەکانیان بۆ خەرج بکات.
حەكیم داواشی لە حكومەتی ناوەند كرد ھەوڵەکانی بۆ پشتیوانی داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام بێت و، بەھاوبەشی لەگەڵ ھەرێم چاودێریی دابینکردنی ماف و شایستەکانیان بکات.