هۆكاری نەناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم ئاشكرابوو

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان كێشەن لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و هاوكات هەنگاوەكانی چارەسەری كێشەی مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكرادەكات.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكانە بەو پێیەی گرێبەستەكانیان هاوبەشییە لە نێوان هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان.

بە بڕوای شێركۆ جەودەت گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان بوونەتە بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، پێویستە مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و پێداچوونە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم بكرێت و سیستمی بانكی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێتەوە بەو هەنگاوانە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: سەرەڕای ئاگربەست بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشکردن

هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرباری ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی دیمەشق بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر…
Total
0
Share