بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی پێنج کەس دەستگیرکران

لە دوو ناوچەی جیاواز، پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران، چەند کەرەستەیەکی راوکردنیش دەستیان بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر بۆ سنووری گوندی ( تەوەکەڵ ) سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر کران کە سێ باڵندەی کێوی (سوێسکە)یان ڕاوکردبوو ، هەروەها دەست بەسەر دوو لایتی دەستی و تۆڕێک و یەک چەقۆ داگیرا.

باس لەوەش دەکات، لە هەمان کاتدا لە سنووری گوندی ( لەکاو )ی سەر بە ناحیەی تەکیە لە لایەن کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیەوە دوو هاوڵاتی دەستگیرکران کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوون، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك و یەک لایتدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ،ڕادەستی دادوەر کراوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەگەیشتووەتە سلێمانی.. پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی ڕاگەیاند

پارێزگاری هەولێر گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدادی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش دەڵێت، هێشتا ئەو بەنزینە نەگەیشتووەتە سلێمانی.…
Total
0
Share