یەكێتی و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێكهێنانی حكومەت گفتوگۆیان كرد

لە میانەی سەردانەكانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كورستان بۆلای حزب و لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شەممە وەفدەكە بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی هەردوولا ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا و ئامادەكارییەكانی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا.

سەبارەت بە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانیش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی باشی لایەنەكان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانیان كرایەوە و بۆ قۆناغەكانی داهاتوو هەماهەنگیی زیاتر و باشتریان هەبێت.

بابەتی پێشتر

يەكێتی و پارتی كۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن

بابەتی دواتر

خزمەتکارێکی بیانی 70 هەزار دۆلاری ماڵێک دەدزێت و هەڵدێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share