رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە کە چواریان خوشک و بران

بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگای کەلار – خانەقین نزیک ساڵەح ئاغا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و تۆیۆتا هایلۆکس لە سەر رێگای کەلار – خانەقین نزیک ساڵەح ئاغا پێنج کەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “رووداوەکە بە شێوەیەک بووە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە ئاراستەی کەلار هاتووە لە نزیک ساڵەح ئاغا پێکیانداداوە، چوار لە بریندارەکان لە ئۆتۆمبێلی جۆری جێبدا بوون دوو پیاو دوو ئافرەت کە خوشک و بران و دانیشتووی سلێمانین”.

ئاشکراشیکرد، “ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس تەنها شۆفێرەکەی تێدا بووە و بریندارە، دانیشتوی قەزای کەلارە و لەدایکبووی ساڵی 2000ە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە بە هۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە روویداوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ هاوڵاتییان: ویژدانی خۆتان ئاسوودە بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەستن و بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. قوباد…
Total
0
Share