کارەبای سلێمانی: 140 هەزار هاوبەشی كارەبا چونەتە ناو پرۆژەی رووناكی

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “140 هەزار هاوبەشی كارەبا چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، لە سلێمانی 140 هەزار هاوبەشی كارەبا چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانیش راگەیاند،” لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 30%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان .

دەشڵێت، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و فراوانبوونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوادەكات قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل رابگیرێت

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ و داوای لە حكومەتی…
Total
0
Share