شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە

شاندی هەرێم و سودانی وێنە: ئەرشیف

کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداد دەستیپێکرد.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیەندبوو، “سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم شاندێکی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن”.

ئەندامانی شاندەکە بریتین لە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدول حەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، خالید هادی چاوشلی، راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری بانکی ناوەندی: یەدەگی دیناری عێراقی کەمنەبووەتەوە

بابەتی دواتر

دوو کەس بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share