دوو کەس بەتۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیرکران

لە گوندێکی سنووری پێنجوێن، دوو کەس بەتۆمەتی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانووی بێ مۆڵەت دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بەشى  پۆلیسی دارستانی پێنجوێن لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی سنورەکەیان 2هاوڵاتیان  بە تۆمەتی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانووی بێ مۆڵەت لە سنووری گوندى (راوکان ) دەستگیرکرد.

باس لەوەش کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی، رادەستی  دادوەر کراوە.

 

بابەتی پێشتر

شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی كەسێكی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەدوور دەزانرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share