پارێزگاری بانکی ناوەندی: یەدەگی دیناری عێراقی کەمنەبووەتەوە

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رەتیکردەوە یەدەگی دیناری عێراقی کەمبووبێتەوە و ئاشکرایکرد، دۆخی ئابووری وڵات لە ئاستێکی باشدایە.

عەلی عەلاق پارێزگاریی بانکی ناوەندی رایگەیاند، قەبارەی نەختینەیی دراو دەگاتە زیاتر لە (100 ترلیۆن) دینار و رێژەی 70%ی ئەم پارەیە سوڕاوە، بەهیچ جۆرێک یەدەگی دینار کەمی نەکردووە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا جیهان بەرەو ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی

دەڕوات كە بە شۆڕشی چوارەمی جیهان ئەژماردەكرێت، هێشتنەوە‌و كۆكردنەوەی پارەی كاش تەنیا مەترسی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
سەبارەت بە دواکەوتنی بەشێک لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە بەغداد و بەشێک لە شارەکانی دیکە عەلی عەلاق باسیلەوەکرد، بەتایبەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و هۆکارەکانی ئاشکرادەکرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا جیهانییەکان کار بۆ ئەوە دەکەن بێنە عێراق و لێرە وەبەرهێنان بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن و ئەقڵیەتی خۆی دەسەپێنێت. نەوزاد…
Total
0
Share