ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمەوە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە، بارانبارین لەم وەرزەدا سوودی نەمابێت و دەڵێت، “ئێستاش بۆ بوارەكانی ئاودێری و ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی بارانبارین سوودی دەبێت.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لێدوانێك بە ناوی منەوە دراوە هیچ بنەمایەكی نییە دوورە لەڕاستییەوە بەهیچ شێوەیەك قسەم لەسەر ئەوە نەكردووە بارانبارین لەم وەرزدا سوودی نەماوە.

ئاشكرایكرد، بارانبارین بۆ دەغڵ و دان تەنها لە سنووری گەرمیان و بەشێكی هەولێر سوودی نەماوە، بەڵكو بۆ ئاوی سەرزەوی و باخداری لەو سنوورانە ئێستاش سوودی زۆرە لە ناوچە كوێستانییەكان ئەگەر لەم وەرزەدا بارانبارێت سوودێكی زۆری بۆ داغڵ و دان دەبێت.

بابەتی پێشتر

كوتلەی سەدر لەسەر هێرشەكانی توركیا فوئاد حوسێن بانگهێشتی پەرلەمان دەكات

بابەتی دواتر

شەش كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share