لە گوندێکی سنووری داقوق گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە دروستبوو

بەیانی ئەمڕۆ جوتیارانی کوردی گوندی مەنسور_ی سەر بە حەفتەغاری قەزای داقوق لەکاتی چوونیان بۆ سەر کارەکانیان لەلایەن چەند عەرەبێکی هاوردەوە رێگریان لێکرا و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستبوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتێکدا جوتیارانی کوردی گوندی مەنسور_ی سەر بە حەفتەغاری قەزای داقوق چوونەتە سەر زەوییەکانیان بەمەبەستی کێڵان ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبی هاوردە، بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر جوتیارانی ئەو گوندە و ویستوویانە رێگری لەکارەکانیان بکەن و نەهێڵن زەوییەکانیان بکێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا عەرەبە هاوردەکان بە ئاڕاستەی جوتیارانی کورد تەقەیان کردووە، پاشان هێزێکی ناوچەکە هاتووەتە نێوانیانەوە و کوردانی خاوەن زەوییەکانیش عەرەبە هاوردەکانیان ناچار بە کشانەوە کردووە.

ئاشکراشیکرد، چوار جوتیاری کورد لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە دەستی بە کارەکانی کردەوە

بابەتی دواتر

عومەر محەمەد: یەکێک لە بژاردەکان کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرفەتی دامەزراندن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویكردەوە چەند كارمەندێك بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی باشماخ كە وێنەیەكی…
Total
0
Share