عومەر محەمەد: یەکێک لە بژاردەکان کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پشتیوانیمان لە داواکارییەکانی مامۆستایان کردووە و یەکێک لە بژاردەکان دوای دەستپێکردنەوەی دەوام کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە”.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەی خستەڕوو، “پشتیوانیمان لە داواکارییەکانی مامۆستایان کردووە و پەیامەکانیان گەیشتووەتە حکومەتی هەرێم و عێراق، لە هەمان کاتیشدا ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بە خوێندکاران و پڕۆسەی خوێندن و پشتیوانی لەوانیش دەکەین”.

سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئیداری دژی بایکۆتکردنی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندن دەڵێت، “یەکێک لە بژاردە بەهێزەکان کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە و بژاردەیەکیتریش هەیە ئەویش درێژکردنەوەی کاتی خوێندنە بەڵام ئەگەرێکی لاوازە”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “بەرنامەیەکی زۆر باش دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن کە لە خزمەتی خوێندکاراندایە، بەڵام چاوەڕێی دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژدا ئەو بەرنامەیە رادەگەیەندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سەیدسادق: لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە

شارەوانیی سەیدسادق، رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە”. سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

یەکێتی حزبی سەرکەوتنە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەوتی ڕێکخستنەوەی حزب بەپشتبەستن بە خوێنی شەهیدان بەردەوامی دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا ڕایگەیاند، ڕەوتی ڕێكخستنەوەی ژیانی حزبایەتی پشتبەستوو بە شکۆی خوێنی شەهیدان بەردەوامی…
Total
0
Share