پۆلیسی راپەڕین 3 تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “لە دوو ڕووداوی جیاوازدا سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کە بە وتەی خۆی بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و 153 هەزار دیناری عیراقی لێ دزراوە، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو کەس دەستگیربکرێن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە ئەنجامدانی ئەو کارەدا ناوە و توانرا دەست بگیرێت بەسەر هەزار و 800 دۆلاری ئەمریکی و 100 هەزار دیناری عێراقی”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە چالاکیەکی دیکەدا بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین توانی کەسێک دەستگیر بکات کە هەستاوە بە ساغکردنەوەی پارەی تەزویر کە دواتر دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی”.

بابەتی پێشتر

سعودیە دەیەوێت لەرێگای پڕۆژەیەکەوە پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکات

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ بۆ لێپرسراوی مەڵبەندەكان: هەموو دەسەڵاتەكانی خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی داوا رەواكانی هاوڵاتییانتان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share