پەرلەمانتارێك: سودانی داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە كە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا وەربگرن.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی دیكە واژوومان كۆكردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا لە چەند رۆژی رابردوودا سودانی وەڵامی نووسراوەكەی داوەتەوە و داوادەكات حكومەتی هەرێم داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆران بنێرێت تاوەكو هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە كاتی خۆیدا خەرجبكرێت.

راشیگەیاند، وەكو پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد بەردەوام لە هەوڵدابووین و داوامانكرد هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا بدرێت و مووچە لە پرسە سیاسییەكان جیابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سعودیە دەیەوێت لەرێگای پڕۆژەیەکەوە پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share