لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی كەسێك كوژرا و چوار كەسی دیكە برینداربوون

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی كەسێك كوژرا و چوار كەسی دیكە برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی كەسێك كوژراوە و چوار كەسی دیكەش برینداربوون و تائێستا وردەكاری ڕووداوەكە نەزاندراوە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆلێنەوە دەستیپێكردووە.
ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە لە شەقامی 60 مەتری بووە و تەرمی كوژراوەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share