بەم نزیکانە ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕادەگەیەندرێت

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان، ئاشكرایکرد، بەو نزیکانە ناوی ئەو وەرگیراوانەی دیکە ئاشکرادەکرێت، کە بڕیار لەسەر وەرگیرانیان دراوە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان ڕایگەیاند، ” وێڕای دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوانی زانکۆو پەیمانگا تایبەتەکان، بەدواداچوونی جددیمان کردووە و لە ئێستادا ھەموو ڕێکارەکان تەواو بووە ، بەڵام لە ھەندێ زانکۆ بەشی نوێ کراوەتەوە، بە تایبەت بەشە پزیشکییەکان، بۆیە بڕیار وایە لە زووترین کاتدا ھەموو بەشەکان بە یەکەوە ڕابگەیەندرێت”.

بەهۆی هاوکاریکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەرچوان و نیگەرانی دەرچوان لە شێوازی وەرگرتن ئەمساڵ وەرگرتنی خوێندکاران بە چەند قۆناغێک ڕاگەیەندرا، بەڵام تا ئێستا ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕانەگەیەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پابەندکرا بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، کۆمسیۆنی پابەندکرد بە دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان. تەلار…
Total
0
Share