كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆتاییهات
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش لەپێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستانكرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە كە هەموو لایەنەكان پێكەوە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی بژێویی هاوڵاتییان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەتی.