بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت سبەینێش ئەگەری نمەباران لە چەند ناوچەیەك هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێ کات و شوێن بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری.
هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكاندا هاتووە.