ڤاكسین، ماسك و خۆپارێزی.. وەزیری ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەبەستێتەوە بە پابەندبوونەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژە بە ئەگەری سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكات، ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن بە بڕیارەكانی خۆپارێزییەوە.

ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ئاكرێ نوسینگەیەكی پاسپۆرتی كردەوە، قسەی لەبارەی زیاتربوونی مەترسییەكانی كۆرۆنا كرد، ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕەوتێكی زۆر مەترسیداری گرتووە، بۆیە لەسەر هاوڵاتییان پێویستە پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

وەزیری ناوخۆ دووپاتیكردەوە، ئەوەی لەسەرشانی حكومەتی هەرێمە ئەنجامیداوە، بۆیە بۆ بەردەوامبوونی كار و كاسپی، پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن.

ڕێبەر ئەحمەد وەرگرتنی ڤاكسینی بە هۆكارێكی سەرەكی زانی بۆ كەمكردنەوەی توشبوون بە پەتاكە، ئەمە جگە لە بەستنی ماسك و پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی، وتی، ئەگەر ئەم كارانە بكرێت، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو شەپۆلەی كۆرۆنا تێدەپەڕێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکبارانكردنی كۆرمۆر

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “پێویستە…
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
Total
0
Share