هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە و بڕیاردراوە ماوەی هەڵمەتەکە درێژ بکرێتەوە.

د.کەمال عەبدولڕەزاق کازم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی کوتان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند، ”هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە دوای ئەوەی لە 24ی ئەم مانگەدا کۆتاییهات”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ”هەڵمەتەکە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، هاوکات لەو 10 رۆژەدا 6 ملیۆن و 206 هەزار و 829 منداڵ بە رێژەی 83.9% کوتانیان بۆ کراوە لە سەرتاسەری عێراق بە کوردستانیشەوە بە مەبەستی پاراستنی خەڵکی وڵاتەکەمان و پاراستنی تەندروستییان لە تووشبوون بەو نەخۆشییە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی جەختیلەوە کردەوە، ”لەناو بنکە تەندروستییەکاندا لە هەموو پارێزگاکان، تیمان هەیە بۆ کوتانی ئەو خوێندکارانەی کە ئامادەنەبوون یان مۆڵەتیان هەبووە یاخود دەرفەتی کوتانیان نەبووە لە خوێندنگەکانیاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكه‌كه‌ی‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو. بەڕێوبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share