ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا لیوای 20 دەستبەكاربن و مووچەی مانگی 12یان بۆ خەرجبكرێت.
هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێوشوێنەكانی دەستبەكاربوونی لیوای 20 تەواوكراون و بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا دەستبەكاربن و مووچەی مانگی 12 وەربگرن.
راشیگەیاند، پێشتر چەند جارێك لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی عێراق باسمان لە رێوشوێنەكانی دەستبەكاربوونی لیوای 20 كردووە و وابڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا لیوای 20 دەستبەكاربن و مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ وەربگرن.