وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیارێكی نوێی لەبارەی بەنزینەوە دەركرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیارێكی نوێی لەبارەی بەنزینەوە دەركرد و بەپێی بڕیارەكە مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین دراوەتە بەنزینخانەكان و هاوشێوەی كۆمپانیاكان دەتوانن بەنزین هاوردەبكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە ( وەكالەت)لەسەر داوای پارێزگارەكان و سەرۆكی یەكە ئیدارە سەربەخۆكان، لە فەرمانێكی وەزاریدا، مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزینی داوەتە بەنزینخانەكان و دەتوانن هاوشێوەی كۆمپانیاكانی پەیوەندیدار بەنزین هاوردە بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەنزینی هاوردەكراو پێویستە بە پێی كواڵیتیی پەسەندكراوی لیژنەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
Total
0
Share